پۆڵەتیک پرێس
کەلەرم یەکێکە لەو سەوزەواتانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، ڕیشاڵ و کانزاکان سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە هەوکردنەکانی جەستە و پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە، بەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
شێوازی ئامادەکردنی: هەر جۆرێک کەلەرم کە دەتەوێت وردی دەکەیت و دەیکەیتە قاپێکەوە پاشان ئاو و کەوچکێکی بچووک خوێی تێدەکەیت و سەری دادەپۆشیت بۆ ڕۆژێک، پاشان دوای ئەو ماوەیە دەیپاڵێویت بەپێی ویستی خۆت دەتوانیت کەمێک خوێ و ئاوی لیمۆی تێبکەیت و ئامادەیە بۆ خواردنەوە.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی ئاوی کەلەرم:
-بەرگری لەش بەهێزدەکات و ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکات.
-تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە جگەر لە ژەهرەکان ڕزگاردەکات.
-مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
-خواردنەوەی کوپێک ئاوی کەلەرم یارمەتی تەندروستی گەدە و ڕیخۆڵە دەدات و چارەسەری برینی گەدە دەکات.
-ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە، چونکە هیچ چەوری و کالۆرییەکی تێدانییە.
-ڕێگری لە وشکبوونەوەی پێست و دروستبوونی زیپکە دەکات.
-دەوڵەمەندە بە کانزاکانی کالیسیۆم، مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم پارێزگاری لە تەندروستی ئێسکەکان دەکات.
-ڕێگری لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەکات.
-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە.