پۆڵەتیک پرێس
پسپۆڕانی بواری خۆراک باس لەچەند تێکەڵەیەک دەکەن بۆ دابەزاندنی کێش، تێکەڵەکان لە دوو مادە یان زیاتر پێکدێن هەستی تێربوون زیاد دەکەن و کێش دادەبەزێنن.
پێنچ تێکەڵە بۆ دابەزاندنی کێش:
-ئاردی شۆفان و گوێز
دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان، زیادکردنی ڕیشاڵەکانیش بۆ ژەمە خۆراکیەکان دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش، خواندنی ئاردی شۆفان و گوێز پڕۆتین بە لەش دەبەخشێت و دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.
-شۆربای فاسۆلیا و سەوزەوات
توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی شۆربای سەوزەوات و فاسۆلیای ڕەش یان نۆک دەخۆن زوو هەست بەتێربوون دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.
-چای سەوز و لیمۆ
چای سەوز یەکێکە لە خواردنەوە نایابەکان بۆ دابەزاندنی کێش، دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات، ئەگەر ڕێژەیەکی زۆر کەم لیمۆشی تێکرێت سوودێکی زۆری دەبێت.
-فستق و سێو
فستق یەکێکە لەو چەرەساتانەی کالۆری زۆر کەم تێدایە، بۆیە ژەمێکی سوکی زۆر باشە دەتوانرێت لەگەڵ هەندێک سێویش بخورێت بۆ زیادکردنی ڕیشاڵەکانیش بۆ ژەمەکە.
-شوکولاتەی ڕەش و بادەم
شوکولاتەی ڕەش یەکێکە لە شیرینیە خۆش و بڵاوەکان و زۆر بەکاردەهینرێت، بادەمیش ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینی تێدایە یارمەتی هاوسەنگکردنی شەکری خوێن دەدات و هەستی تێربوون زیاد دەکات.