پۆڵەتیک پرێس
میوە وشککراوەکان لە هەموو جیهاندا بەڕێژەیەکی زۆر بەکاردەهێنرێن و دەخورێن سوودێکی تەندروستی زۆریان بۆ جەستە هەیە، قەیسی وشککراو یەکێکە لەو میوانەی ڕێژەیەکی زۆر کانزا و ڤیتامینەکانی تێدایە کە سوودیان بۆ تەندروستی هەیە.
سوودە تەندروستیەکانی قەیسی وشککراو:
-دەوڵەمەندە بە ئاسن چارەسەری کەمخوێنی دەکات.
-ماددەی بەکتینی تێدایە جۆرێکە لە ڕیشاڵ چارەسەری قەبزی دەکات و ڕێگری لە کێشەکانی ڕیخۆڵە و گەدە دەکات.
-دەتوانرێت پێش ژەمەکان بخورێت، چونکە سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە و کۆنتڕۆڵی ترشی گەدە دەکات.
-ڕێژەیەکەی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە و یارمەتی دابەزینی پلەی گەرمی جەستە دەدات.
-قەیسی وشککراو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی چارەسەری ئەکزیما، سووتانی پێست بە تیشکی خۆر و زیپکە دەکات، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکانی تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات.
-ڕێژەیەکی زۆر کانزا گرنگەکانی تێدایە یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەکات و ڕێگری لە فشەڵبوونیان دەکات.
-سوڕی خوێن چالاک دەکات وادەکات خوێن و ئۆکسجین بەتەواوی بۆ هەموو ئەندامەکانی جەستە بڕوات، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەناسە هەیە و ڕێگری لە نەخۆشیەکانی دەکات.