زیاتر لە ساڵێك بەسەر جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیدا تێپەڕی

پۆڵەتیك پرێس

زیاتر لە ساڵێك بەسەر جێبەجێكردنى یاسای چاكسازی تێپەڕی و پەرلەمانتارێكیش رایدەگەیەنێت، حكومەت پرۆژە یاساكەی جێبەجێ نەكردووەو بە لاڕێیدا بردووە.

شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، داتا و ژمارەكان ئاشكرای دەكەن دوای ساڵێك حكومەت نەیتوانیووە یاسای چاكسازی جێبەجێبكات و ئەو بەشەی یاساكەش كە جێبەجێكراوە بەلاڕێدا براوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە 116 هەزار بندیوار تەنها موچەی 16 هەزاریان براوە، ئەوەش ئەوانەن كە دەستڕۆشتوو نین و كەسیان لە پشت نییە.

دەشڵێت، “لە سایەی چاكسازی حكومەت نە پرسی چارەسەكردنی گەندەڵی و نە بابەتی خاڵە گومرگییەكان هیچیان جێبەجێنەكراون”.

رۆژی 16ی كانوونی دووەمی 2020 پەرلەمانی كوردستان پرۆژە یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی پەسەند كرد، دوو مانگ دواتر و لە 1 ی ئازاری 2020 حكومەت رایگەیاند، دەستی بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كردووە.

یاسای چاكسازی لە 19 ماددە پێكدێت، لە ماددەی یەكەمی یاساكەشدا هاتووە، ئامانجی یاساكە بریتیە لە بەرجەستەكردنی بنەماكانی دادپەروەری و شایستەبوون لە خەرجكردنی موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان و نەهێشتنی سودمەندبوونی نا شایستە و رێگرتن لە بەهەدەردانی بودجەی گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا