پەرلەمان بەدواداچوون بۆ پاشەكەوتكردنی موچەی مانگەكانی 11و 12 دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ گۆڕانكاری لە میكانیزمی دابەشكردنی موچە و پاشەكەوتكردنی موچەی مانگەكانی 11و 12 دەكات.

شێركۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، هیچ زانیارییەكیان لەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێم نییە، چونكە حكومەت و وەزارەتی دارایی بەبێ پرسكردن بەپەرلەمان بڕیارەكان دەردەكەن.

وتیشی، “لەسەرپاشەكەوتكردنی موچەی مانگەكانی 11و 12ی ساڵی رابردوو هیچ پرس و رایەك بەلیژنەی دارایی لیژنەی دارایی پەرلەمان نەكراوە، بەوهۆیەشەوە لیژنەكەیان كۆدەبێتەوەو بەدواداچون بۆ ئەو پرسانە دەكات”.

پێشتر بڕیاربوو رۆژی 24ی ئەم مانگە حكومەتی هەرێم موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردو دابەش بكات، بەڵام لەئێستاداو لەسەر داوای وەزیری دارایی مووچەی مانگەكانی 11و 12 پاشەكەوتكراوەو حكومەت موچەی مانگی یەكی 2021 بە لێبڕینی 21% دابەشدەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا