“جگە لە لێبڕینی موچە دەرماڵەكانیش كەمدەكرێنەوە”

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێم دەیەوێت لەم مانگەوە جگە لە لێبڕینی ٢١٪ی موچە دەستكاری دەرماڵەكانیش بكات.

شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، “موچە لە هەرێمدا لە دوو بەش پێكهاتووە، موچەی بنەڕەتی و موچەی دەرماڵە، لە ماوەی دوو مانگی رابردودا حكومەتی هەرێم لە ٢١٪ی لە كۆی موچەی موچەخۆران دەبڕی، بەڵام لە ئێستادا دەیەوێت سەرەڕای ئەوە هەروەها دەستكاری دەرماڵەكانیش بكات و كەمی بكاتەوە”.

باسی لەوەشكرد، حكومەت بەبیانوی رێكخستنەوەی دەرماڵەكان دەست بەبڕینی دەرماڵە دەكات، بەڵام كەس نازانێت چۆن رێكیان دەخاتەوە.

لەئێستادا موچەخۆران لە مانگی نۆدان و لەمساڵدا حكومەتی هەرێم تەنیا سێ موچەی دابەشكردووە، كە دوو موچەیان رێژەی لە ٢١٪ی لێبڕدراوە ئەوەش ناڕەزایەتی لای فەرمانبەران لێكەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا