پەرلەمانی كوردستان چاوەڕوانی پرۆژەیاسای بودجەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەرچەندە تائێستا پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند نەكراوە و نەنێردراوە بۆ پەرلەمان، بەڵام پەرلەمان لەچاوەڕوانی ئەو پرۆژە یاسایەدایە بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەربكرێت بۆ پەسەند كردن”.

لەمانگی ئایاری ئەمساڵەوە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەیاسایی بودجەی 2021ی هەرێمی واژۆ كردووە، رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی كردووە، بەڵام تائێستا لە ئەنجومەنی وەزیران ماوەتەوە.

شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “ئاسان نییە بۆ ئەمساڵ بتوانرێت كار بە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی هەرێمی كوردستان بكرێت و سودی هەبێت، چونكە تائێستا كە مانگی تەموزە نەنێردراوەتە پەرلەمان و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند نەكراوە”.

وتیشی”ئەو بودجەیە تەنها مەگەر بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو بڕیار و داهات و خەرجیانەی كە لەرابردوودا كردیانە بەكار بهێندرێت، بەڵام لەهەموو حاڵەتێكدا بونی باشترە لە نەبوونی”.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە بۆ 2022 پێویستە یاسای بودجە بگاتە پەرلەمانی كوردستاتن، بۆ ئەمساڵیش پێویستە هەرچی زووە ئەو پرۆژە یاسایە بێتە پەرلەمانی كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی هەشت ساڵە لە ساڵی 2013 و تا 2021 هەرێم بەبێ یاسای بودجە ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا