پارتی بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە رازی نییە

پۆڵەتیك پرێس:
ئیدریس شەعبان پەرلەمانتاری پارتی دیموكرات لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەوان رازی نابن بەو بڕگەیەی، كە پێشنیاركراوە لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئیدریس شەعبان لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، كە پێشنیازكراوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بدرێت، بەڵام “ئێمە بەو پێشنیازە رازی نین”.

پەرلەمانتارەكەی پارتی ئەوەشی راگەیاند، هەرێمی كوردستان‌و حكومەت‌و پەرلەمانی خۆی هەیەو ئەو پابەندە بەوەی موچەی فەرمانبەرانی خۆی بدات، نەك حكومەتی عێراق.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند پەرلەمانتارێك پێشنیازیان كردووە، لەپرۆژەیاسای بودجەی عێراق ئەوە جێگیربكرێت، حكومەتی عێراق راستەوخۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا