پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، نرخی نه‌وت به‌وه‌ی ئێستا دیاریكراوه ده‌ستكاریناكرێت، ئه‌ویش به‌هۆی بڕیارێكی سعودییه‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “نرخی نه‌وت كه له‌بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق به 45 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دیاریكراوه، به‌وشێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه و گۆڕانكاریی تیادا ناكرێت”.
جه‌مال كۆچه‌ر وتیشی، “وه‌زیری نه‌وت وتی ناتوانین پشت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وت له 45 دۆلار زیاتر ببه‌ستین، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سعودییه ڕۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان زیاد بكات، ئه‌وا نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق نمونه‌ی قسه‌یه‌كی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی هێنایه‌وه، ئه‌ویش به‌وه‌ی ناتوانن پشت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ببه‌ستن و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌چاكسازیكردن داهاتی عێراق به‌رزبكه‌نه‌وه”.