پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەوپەری نیگەرانی و خەمبارییەوە هەواڵی رووداوە خەمناکەکەی شاری دهۆکی خۆشەویستمان پێگەیشت کە بەهۆی تەقینەوەی سیستمی غازەوە روویدا و ژمارەیەک قوربانی و برینداری لێکەوتەوە.
لە پەیامێکدا فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، داواکارین دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم لەپێناوی روونەدانەوەی ئەمجۆرە رووداوە خەمناکانە کە ماوەیەکە بەهۆی سیستمی غازەوە روو دەدات، ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر و پێداچوونەوەی تەواو بکرێ بە چۆنێتی کارکردن بە سیستمی غازی شل.
وتیشی، سەرەخۆشی لە کەسوکار و خانەوادەی قوربانیەکان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین، لەخوای گەورە داواکارین شیفای بریندارەکان بدات.
ئەوەشی خستەڕوو، رۆڵی تیمەکانی فریاگوزاری و بەهاناوەچوون بەرز دەنرخێنین، کە ئازایانە ئەرکەکانیان چێبەجێ ئەکەن.