فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەزیرێکی پێشووی عێراق و سێ بەرپرسی تر دەرچوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ وەزیری دارایی کابینەی مستەفا کازمی و بەرپرسی نوسینگەکەی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری پێشووی عێراق و راوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، دەرکرد.

بەپێی زانیارییەکان، دادگای باڵای فیدڕاڵی، فەرمانی گرتنی هەر یەکە لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی پێشووی حکومەتی عێراق و، عەبدولئەمیر رائید جوحی سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری عێراق و مەشرەق جەنابی، راوێژکاری سیاسی مستەفا کازمی و ئەحمەد محەمەد نەجاتی، سکرتێری تایبەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیربکەن.

کۆپییەکی فەرمانەکە لەلایەن داواکاری گشتی عێراق و وەزارەتی ناوخۆوە نێردراوە بۆ پۆلیسی ئینتەرپوڵ و داوایان کردووە لە ئەگەری بینین و دۆزینەوەی ئەم تۆمەتبارانە، راستەوخۆ عێراق ئاگاداربکرێتەوە.

رۆژی سێ شەممە6ـی ئابی 2023، محەمەد حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق، بابەتی دیارنەمانی زیاتر لە2.5 ملیار دۆلار لە هەژماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی باجی عێراقی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بە “دزیی سەدە” ئاشکرا کرد، دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و، لە شەقامی عێراقیدا ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا