پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كه تایبه‌ته به توشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه رایگه‌یاند، له ساڵی 2022دا بە بەھای 45 ملیار دینار دەرمان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بەکارھێنراوە.
د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا رایگه‌یاند، لە ساڵی 2022دا بە به‌های 45 ملیار دینار دەرمان بۆ نەخۆش بەکارهاتوە، ئەمە جگە لە پێداویستی پزیشکی و پێداویستی تاقیگەیی و ئەو مغەزییانەی کە بۆ نەخۆش بەکارده‌هێنرێت، له‌كاتێكدا له‌و ساڵه‌دا خراپترین ساڵی دارایی بووە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، كێشه‌ی ده‌رمان له هه‌مو پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو یه‌كه، به‌ڵام زۆرجار گرفته‌كه له سلێمانی ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆش سه‌ردانی ده‌كات و هێشتا له شاری سلێمانی رێژه‌ی 99% نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆش له خواروی ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه سه‌ردانمان ده‌كات، بۆیه قه‌باره‌ی گرفتی ده‌رمان له سلێمانی گه‌وره‌تره.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ساڵانی رابردودا نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می نه‌خۆشخانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان بوه، ئه‌ویش به‌هۆی بونی ئه‌و سه‌رچاوه مرۆییه‌وه كه نه‌خۆشخانه‌كه هه‌یه، سه‌ره‌ڕای كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌رمان و گرفته‌كان توانیویه‌تی باشترین سه‌نته‌ر بێت له ناوچه‌كه‌دا.