ئەمڕۆ و سبەی باران بارین بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان باران دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندا هاتووە، “ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا باران بارین لەکاتەکانى دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێ دەکات، پاشان لەکاتە درەنگەکانى شەودا باران بارین لەزۆربەى ناوچەکان دەبێت”.

لەبارەی کەشی سبەی چوارشەممە ئەوە هاتووە، شەپۆلێکى باران بارین سبەى تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە، باران بارین بەشێوەى مامناوەند و هەندێ جار لێزمەبارانیش دەبێت و هەندێ کات هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا