چەند ڕێگایەک بۆ ڕێگریکردن لە وەرینی قژ

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری کەسەکان دەناڵێنن بەدەست وەرینی قژیانەوە، پێش چارەسرکردنی وەرینی قژ پێویستە بزانین ڕێژەی وەرینی قژەکە سروشتییە یاخود سروشتی نییە، وەرینی قژ بەشێوەیەکی سروشتی لە نێوان ٥٠ بۆ ١٠٠ تاڵە قژدایە ڕۆژانە، وەینی ناسروشتی ئەو ڕێژەیە تێدەپەڕێنێت لەوکاتەدا پیویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ چارەسەرکردنی.

نیشانەکانی وەرینی قژی ناسروشتی، وەرینی زیاتر لە ١٠٠ تاڵە قژ، گەشەنەکردنی قژ لەو شوێنانەی وەریوە، گەشەنەکردنی قژ لە بەشی پێشەوەی سەر، تەنکبوونی قژ، وەرینی قژ بەشێوەیەکی زۆر و خێرا.

هۆکارەکانی وەرینی قژ:
-بەکارهێنانی هەندێک دەرمان لەکاتی ئاسایی یان لەکاتی دووگیانی و منداڵبوندا هۆکارێکە بۆ وەرینی قژ.
-بەکارهێنانی دەرمانی هەندێک نەخۆشی وەک، شێرپەنجە، پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ هۆکارێکی دیکەیە.
-کەمکردنەوەی ئەو خواردنانەی پڕۆتین، ئاسن و کانزاکانی دیکەی تێدایە کە ڕێگری لە وەرینی قژ دەکەن.
-قەلەقی و پەستانی دەرونی.
-کەمی پڕۆتین و خوێن.
-هەبوونی کێشە لە غودەی دەرەقیدا.
-بەکارهێنانی هەنێک بەرهەم کە زیان بە قژ دەگەیەنن وەک بۆیە.
-توشبوون بە نەخۆشی دەردە ڕێوی.
-هەبوونی کێشەکانی پێستی سەر وەک کڕێش.

چارەسەرەکانی وەرینی قژ، هەندێک لە وەرینەکان پێویستی بە سەردانی پزیشک هەیە بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکەی و چارەسەرکردنی، هەندێکیش پێویستی بە پزیشک نییە تەنها بە چەند پێکهاتەیەکی سروشتی چارەسەر دەبێت.

چەند پێکهاتەیەک بۆ ڕێگریکردن لە وەرینی قژ:

-زەیتی نەعناع و زەیتی گوێزی هندی


چەند دڵۆپێک زەیتی نەعناع لەگەڵ زەیتی گوێزی هندی تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە پێستی سەری دەدەیت و بۆ چەند خولەکێک بە سەری پەنجە مەساجی پێدەکەیت و وازیلێدەهێنیت بۆ ماوەی ١٥ خولەک، پاشان قژ بە ئاوی گەرم و شامپۆ دەشۆیت.

-شیری گوێزی هندی


بە فڵچەیەکی بۆیە شیری گوێزی هندی لە پێستی سەر دەدەیت، قژەکە بە نایلۆنێکی گونجاو دادەپۆشیت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان بە ئاوی سارد و شامپۆ دەیشۆیت، هەفتەی دووجار دەیکەیت.

-شەربەتی پیاز


پیازێک بە خەڵاتە ورد دەکەیت، دواتر دەیپاڵێویت ئاوەکەی بە پارچەیەک لۆکە لە پێستی سەر دەدەیت و بۆ چەند خولەکێک مەساجی پێدەکەیت، وازیلێدەهێنیت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، پاشان بە ئاوی سارد و شامپۆ دەیشۆیت، هەفتەی جارێک دەیکەیت.

-هێلکە


دوو سپێنەی هێلکە تێکەڵ دەکەیت، بە فڵچەیەکی بۆیە لە پێستی سەری دەدەیت، دواتر قژەکە بە نایلۆنی تایبەت دادەپۆشیت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم و شامپۆ دەیشۆیت، هەفتەی دووجار دەیکەیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا