سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی هەنگوین

پۆڵەتیک پرێس

هەنگوین یەکێکە لەو بەرهەمە سروشتیانەی سوودێکی تەندروستی زۆر بە جەستە دەبەخشێت و لە چەندین نەخۆشی دەیپارێزێت.

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی هەنگوین:

-بەرگری لەش بەهێز دەکات
لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا باسی بەهێزبوونی بەرگری یەکێکە لە گرنگترین باسەکانی ڕۆژ هەموو کەسێکیش لە هەموو کاتێک زیاتر بیر لە بەهێزبوونی بەرگری لەشی دەکاتەوە، هەنگوین دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگی لە بەهێزبوونی بەرگری لەشدا هەیە.

-هەوکردنی قوڕک کەم دەکاتەوە
باشترین چارەسەری سروشتی لەماڵەوە بۆ کەم کردنەوەی هەوکردنی قوڕگ و کۆکەی وشک و تەڕ هەنگوینە، چونکە تایبەتمەندی دژە بەکتریا و ڤایرۆسەکانی هەیە.

-هاوسەنگی کێشی لەش دەکات
هەنگوین یەکێکە لەو پێکهاتانەی یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات، تێکەڵ کردنی کەوچکێک هەنگوین و کوپێک ئاوی گەرم و خواردنەوەی لە بەیانیاندا یارمەتی دابەزاندنی کێش و هاوسەنگی کێش دەدات.

تسع فوائد صحية مذهلة للعسل.. تعرف عليها | منوعات

-بیرەوەری بەهێز دەکات
بەپێی توێژینەوەی زانایان هەنگوین یارمەتی تەندروستی مێشک دەدات و بیرەوەری بەهێز دەکات.

-یارمەتی تەندروستی ددان و پوک دەدات
هەنگوین چارەسەری خوێنبەربوون، ئازار و هەوکردنەکانی پوک دەکات، ڕێگری لە گەشەی بەکتریا دەکات لەناو دەم و پوکدا.

-یارمەتی تەندروستی پێست دەدات
یەکێکە لەو بەرهەمانەی ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی پێستدا هەیە، لە بەشێکی زۆری پێکهاتە جوانکارییەکاندا بەکاردەهێنرێت وەک کریم و ماسکەکان، چارەسەری کێشەکانی پێست دەکات و شێداری دەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا