پۆڵەتیک پرێس
ئاوی برنج یەکێکە لە مادە سروشتیەکان کە سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ پێست و قژ هەیە، بەڵام بەشێکی زۆری خەڵک نازانن چارەسەری کێشەکانی چرچولۆچی دەکات.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی ئاوی برنج بۆ پێست:
-ئاوی برنج دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان،کانزاکان و ترشە ئەمینیەکان تایبەتمەندیەکی زۆر سوودبەخشی بۆ پێست هەیە و دەیپارێزێت، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین کەی تێدایە یارمەتی چالاک کردنی کردارەکانی پێست دەدات و شێداری دەکاتەوە، هەروەها ڤیتامین ئی تێدایە یارمەتی نەهێشتنی پەڵەی پێست دەدات و پێستێکی ساف و ڕوونت پێدەبەخشێت.
-یارمەتی کەم کردنەوەی چرچولۆچی دەدات و وادەکات پێست گەنجتر دەربکەوێت و ڕەونەقی پێدەبەخشێت
-پێست پاک دەکاتەوە و ڕێگری لە کۆبونەوەی چەوری دەدات لەسەر پێست، ئەمەش دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی زیپکە ئەگەر بەردەوام بەکاربهێنرێت.
-دەتوانرێت وەک هێورکەرەوەیەک بۆ هەوکردن و سووتانی پێست بەهۆی تیشکی خۆرەوە بەکاربهێنرێت، ئەو نیشاستەیەی لە ئاوی برنجدا هەیە یارمەتی کەم کردنەوەی هەوکردنەکان دەدات.