خواردنی یەک ژەم نان لەڕۆژێکدا چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان کەم بکەنەوە یەکەم ڕێگا وادەکەن لە ڕۆژێکدا یەک ژەم نان بخۆن، بەڵام ئەمە نەک سوودی نییە بەڵکو زیانی تەندروستی زۆری لێدەکەوێتەوە.

ڕۆژانە خواردنی یەک ژەم هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش، ناجێگیری ڕێژەی شەکر لەخوێندا، کەمبوونەوەی رێژەی ڤیتامین و کانزاکان لەجەستەدا کە زیانی زۆری لێدەکەوێتەوە، بەردەوام هەستکردن بە سەرما بەهۆی کەمی کالۆری لەجەستەدا.

بەردەوام پزیشکەکان ڕێنمایی ئەو کەسانە دەکەن کە دەیانەوێت کێشیان داببەزێن هەموو ژەمەکان بخۆن بەمەرجێک خواردنی تەندروست بخۆن و سیستمی خۆراکیان لە سەوزەوات و میوەکان پێکهاتبێت و کالۆری کەم بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا