ئەو خواردنانەی لە شەودا زیانت پێ ناگەیەنێت ئەگەر خواردت

پۆڵەتیک پرێس

ئەو خەڵکانەی سیستمی تایبەتی خۆراک پەیرەو دەکەن، هەوڵ دەدەن لە شەودا کەمترین خواردن بخۆن تاوەکو کێشیان زیاد نەکات و زیانیان پێ نەگات، کەم کردنەوەی ئەو خواردنانەی کالۆریان تێدایە، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پاراستنی کێشی لەش، هەندێک خواردنی تریش هەیە ئەگەر لە ئێواراندا بخورێت زیان بە جەسەتەت ناگەیەنێت.

ماریات مۆغینای ڕوسی شارەزای بواری خۆراک، لە چاوپێکەتنێکدا ڕوونی کردەوە، هەندێک خواردن هەیە کە زیان بە جەستەت ناگەیەنێت ئەگەر هاتوو لە درەنگانێکی شەودا بیانخۆیت، ئاماژەی بەوەدا سەوزەوات یەکێکە لەو نمونانەی دەتوانیت بەکاری بهێنی لەشەودا.

وتیشی خواردنی سەوزەو جوینی بە باشی یارمەتیدەرێکی باشە، بۆ ئەوەی کەمێک هەستی برسێتیت نەمێنی بە هۆی ئەوەی کالۆری کەمە کێشی لەشت زیاد ناکات.

لە هەمان کاتدا جەختی لەوەش کردەوە، پێویست ناکا سەوزە تەندروستەکان بخۆن چونکە ڕێژەیەکی زۆر کالۆریان تێدایە، جەستە لەوە زیاتر دەسوتێنێت کە پێویستی پێیەتی ئەمەش دەبێتە هۆی، داڕووخان و هەست کردن بە نازیندوویی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا