سوودەکانی خواردنەوەی گیای لیمۆ

پۆڵەتیک پرێس

ئەو کەسانەی زۆر ئارەزوی خواردنەوەی چا دەکەن، ئەوا خواردنەوەی گیای لیمۆ یەکێکە لە باشترین خواردنەوەکان، سودێکی زۆری تەندروستی هەیە و بەرگری زیاد دەکات، دەتوانیت بە شێوەی چای گیای لیمۆ یان چای شیری گیای لیمۆ بەکاریبهێنیت.

سوودەکانی چای گیای لیمۆ:
-یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.


-یارمەتی زوو چاکبونەوە لە نەخۆشی و دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش دەدات.
-لەش لە ژەهر و هەوکردنەکان ڕزگار دەکات.
-یارمەتی کرداری هەرس و سوتاندنی چەوری دەدات.
-بەرگری لەش بەهێز دەکات بەرامبەر سەرمابوون و ئەنفلۆنزا.


-یارمەتی تەندروستی و پاک ڕاگرتنی پێست دەدات.
-وەک دەرمانی ئارامکەرەوە کار دەکات و پارێزگاری پەستانی خوێن دەکات.

چۆنیەتی دروست کردن و بەکارهێنانی:
سێیەکی کوپێک ئاو دەکەیتە سەر ئاگر هەتا گەرم دەبێت، دواتر کەمێک گیای لیمۆ، دوو دەنک هێل، نیو کەوچکی بچووک دارچینی، نیو کەوچکی گەورە چای رەش و کەمێک شەکری تێدەکەیت، دواتر نیو کوپ شیری تێدەکەیت وازی لێدەهێنیت هەتا دەکوڵێت، پاشان بە گەرمی دەیخۆیتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا