سود و زیانەکانی ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە

پۆڵەتیک پرێس

زۆرینەی خەڵکی بەیانییەکەیان بە خواردنەوەی چا یان قاوە دەستپێدەکەن، لە کۆمەڵێک توێژینەوەدا باس لە سود و زیانەکانی ئەو خواردنەوانە بۆسەر تەندروستیی مرۆڤ کراوە.

زانایان لە کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیەدا ئاشکرایان کرد، رۆژانە خواردنەوەی دوو کوپ قاوە مەترسییەکانی مردن بە شێرپەنجەی جگەر بەڕێژەی ٪٤٦ کەمدەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە لە توێژینەوەیەکی دیکەدا هاتووە، خواردنەوەی قاوە و چا لەماوەی دووگیانیدا مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپە دروستدەکات.

زانایان هۆشداری دەدەن ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە لەدوای نیوەڕۆدا کەمتر بخورێنەوە و لەجیاتی ئەوانە پەنا بۆ خواردنەوە گیاییەکان ببرێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک