زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە خواردنی مانگۆدا

پۆڵەتیک پرێس

مانگۆ یەکێکە لە میوە هاوینەییەکان بەشێکی زۆری خەڵک حەزیان لێیە، سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، بەڵام زیادەڕەوی کردن لە خواردنیدا چەندین کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە خواردنی مانگۆدا:

-زیادەڕەویکردن لە خواردنی مانگۆ دەبێتە هۆی زیادکردنی جوڵەی ڕیخۆڵەکان بەشێوەیەکی زۆر، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاوسانی سک و دروستبوونی غازات.

-زۆر خواردنی مانگۆ دەبێتە هۆی خێراکردنی کرداری هەرس، ئەمەش هۆکارێکە بۆ توشبوون بە سکچوون.

-مانگۆ ڕێژەیەکی زۆر شەکری سروشتی و کالۆری تێدایە و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت بەیەکجاری واز لە خواردنی بهێنرێت، بەڵام پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت و زیادەرەوی لە خواردنیدا نەکرێت.

-مانگۆ مادەی کیمیای یۆروشیولی تێدایە لای هەندێک کەس کە بەرگەی ناگرن لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردنی پێست و خوران یان توشبوون بە هەستیاری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا