ئەو کەسانە کێن نابێت خورما بخۆن

پۆڵەتیک پرێس

خورما دەوڵەمەندە بە ماددە سوودبەخشەکان، ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری لە چەندین نەخۆشی دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پزیشکێکی پسپۆر لە بواری خۆراک دەڵێت هەندێک کەس لە هەندێک حاڵەتدا پێویستە لە خواردنی خورما دووربکەونەوە.

پزیشکەکە باس لەوەدەکات ئەو کەسانەی توشبووی شەکرەن پێویستە لە خواردنی خورما دووربکەونەوە یان بەڕێژەیەکی کەم بیخۆن، چونکە خورما ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی رێژەی شەکر لەخوێندا.

أضرار التمر: هل هي موجودة حقًا؟ - ويب طب

پزیشکەکە جەختی لەوەش کردەوە ئەو کەسانەی توشی ئاوسانی سک دەبن بەهەمان شێوە پێویستە خورما بەڕێژەیەکی کەمتر بخۆن بەراورد بە کەسانی ئاسایی، هەروەها بەگشتی بۆ هەموو کەسێک باشترە ئەو خورمایانە نەخورێن کە ڕەنگێکی بریقەداریان هەیە، چونکە ئەو جۆرانە ڕێژەیەکی زیاتر شەکریان تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا