لەهەرێم وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ئارەزوومەندانەیە

پۆڵەتیك پرێس: عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ڤاكسینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە هەرێمی كوردستان و پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی وەك یەكەم چین دەتوانن ئەو ڤاكسینە بەكاربهێنن، بەڵام بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات وەرگرتنی ئەو ڤاكسینە ئارەزوومەندانەیەو بەزۆر پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی ناچار ناكرێن بەوەرگرتنی ئەو ڤاكسینە.

لەو بارەوە ئەكرەم محەمەد ئاغا، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە بە پۆڵەتیك پرێسی ڕاگەیاند: چاوەرێ دەكەین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پشكی پارێزگای هەڵەبجە لە ڤاكسینی كۆرۆنا بگاتە دەستمان بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە بۆ وەرگرتن و دەستكردن بەكوتان بەو جۆرە ڤاكسینە، بۆ ئەو مەبەستەش لەسەرەتادا ئەو پزیشك و كارمەندانەی تەندروستی دەكوترێن، كە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ توشبووانی كۆرۆنادا دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی ئارەزوومەندانەیە، كە ئاخۆ ئەو ڤاكسینە وەربگرن یاخود نا، هیچ زۆرە ملێیەك بەكار ناهێنرێت بۆ ناچاركردنی پزیشكان‌و كارمەندانی تەندروستی.

چەند رۆژێكە 5000 هەزار لە جۆرێك ڤاكسینی كۆرۆنا، كە دروستكراوی وڵاتی چینە، گەیشتووەتە هەرێم‌و بەپێی پشكی پارێزگاكان دابەشكراوەو ئەو بڕەش، كە گەیشتووە، تەنیا بۆ كوتانی كارمەندانی تەندروستییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا