لە سنووری کۆیە باوک و کوڕێک لە ئاودا خنکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە گوندێکی سنووری کۆیە باوک و کوڕێک لە گۆمێکدا خنکان.

ئێوارەی رۆژی شەممە، کوڕ و باوکێک لە گوندی سماق شیرین-ی سنووری کۆیە لە گۆمێکدا خنکان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، باوکەکە ناوی (شێرزاد رەفیق ئەمین)ە و تەمەنی 35 ساڵە، هەروەها کوڕەکەی کە ناوی (محەمەد)ە و تەمەنی تەنها چوار ساڵە، لە شاری هەولێرەوە بە سەردان چوونەتە گوندی سماق شیرین.

عەمید گۆران ئەحمەد سماقەیی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە بە میدیاکانی راگەیاند، گۆمەکە لە باشووری گوندەکەیە (سماق شیرین)، کوڕ و باوکەکە بۆ سەردان نزیکی گۆمەکە کەوتوون بەڵام دوای ئەوەی ئێوارە نەگەڕاونەتەوەم کەسوکاریان بەدواداچوونیان کردووە و دەرکەوتووە کە کەوتوونەتە ناو گۆمەکە و خنکاون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا