نزیكەی یەك ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی لە كۆیە تەرخانکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەت ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 999 ملیۆن و 821 هەزار و 180 دینار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی لە قەزای كۆیە و دەوروبەری.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەکرد، “بە گوێرەی فەرمانێكی ئەنجوومەنی وەزیران/فەرمانگەی پلاندان كە وێنەیەكی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (999،821،180) دراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە قەزای کۆیە و دەوروبەری”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو گوژمەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2022 بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی وشكەساڵی و چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی لە سنووری قەزای كۆیە و دەروبەری تەرخانکراوە و بە نەختینە و بە قۆناغ خەرج دەكرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا