مۆبایلی Galaxy کێشەی تێدەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک ماڵپەڕی بواری تەکنیکی ئەوەیان ئاشکرا کرد، بەکارهێنەرانی مۆبایلی GаlaxyS21 Ultrаکێشەیان بۆ دروستبووە.

مۆبایلەکان بە چارەسەرکەری Snаpdragon888 و Exynоs 2100 ئیش دەکەن، بەکارهێنەرانی کێشەی ئەوەیان هەیە لە کاتی بەکارهێنانی کامێراکەی ئامێرەکە گەرم دەبێت، کێشەکە زیاتر لەو مۆبایلانەدایە بە چارەسەرکەری Snapdragon ئیش دەکەن.

ماڵپەڕی 4apk ڕایگەیاند، بەکارهێنەرانی ئەو جۆرە مۆبایلانەی بە چارەسەرکەری Snapdragon ئیش دەکەن، لە وڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا، کاتێک کامێرای مۆبایلەکە بۆ ماوەی ١٠ خولەک بۆ ڤیدیۆکردن بەکاردەهێنن پلەی گەرمی ئامێرەکە بەرزدەبێتەوە، هەروەها یەکێک لە بەکارهێنەرانی ئەو مۆبایلانەی چارەسەرکەری Exynоs تێدا بەکارهاتووە دەڵێت، لە کاتی بەکارهێنانی کامێرای مۆبایلەکە بۆ ڤیدیۆکردن بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بە دیقەی ١٠٨٠ پێکسڵ کێشەکە دەردەکەوێت و گەرم دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا