ئەیسۆس کۆمپیوتەرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەیسۆس تایبەتمەندی کۆمپیوتەری نوێی ڕۆج زێڤرەس ئێم ١٦ی ڕاگەیاند، تایبەتمەنیەکی زۆری هەیە وایلێدەکات یەکێک بێت لە باشترین کۆمپیوتەرەکان.

ئامێرەکە چارەسەرکەری تایگەر لەیک ئێچ و چارەسەرکەری وێنەی نڤیدیا جی فۆرس ئاڕ تی ئێکس ٣٠ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی لەجۆری دی دی ئاڕ فۆڕ ٣٢٠٠یە و ٤٨ گێگابایتە.

پێکهاتەی کۆمپیوتەرەکە لە پلاستیکێک دروستکراوە توانای بەرگەگرتنی هەبێت، قەبارەی شاشەکەی ١٦ ئینجە بەدیقەی ٢٥٦٠/١٤٤٠ پێکسڵ، شەپۆلەکەی ١٦٥ هێرتزە، جۆری شاشەکەی یەکێکە لە باشترین شاشەکان بۆ یاریە ئەلیکترۆنیەکان.

میمۆری کۆمپیوتەرەکە ٢ تێرابایتە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی، مایکرۆ ئێس دی و ئێچ دی ئێم ئای ٢ بی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، دوای یەکجار بارگاویکردن توانای هەشت کاتژمێر کارکردنی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا