ئینستاگرام تایبەتمەندی نوێ پێشکەش دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڕاپۆرتە جیهانیەکان ئاشکرایان کرد، ئینستاگرام بریاری داوە تایبەتمەندیەکی نوێ  پێشکەش بە بەکارهێنەرانی بکات کە ماوەی ساڵێکی تەواوە چاوەڕوانن.

ئاماژە بەوەش دەدەن، ئینستاگرام بڕیاری داوە تەکنیکی شاردنەوەی لایک زیاد بکات، بۆ بەکارهێنەرانی دوای چاوەڕوان کردن بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو.

ئینستاگرام بەکارهێنەران سەرپشک دەکات لە بەکارهێنانی، ئەو تایبەتمەندیە کە دەتوانن لە ڕێگەی ڕێکبەندەکانی ئینستاگرامەوە کارای بکەن، واتە ئارەزوومەندانەیە.

ئینستاگرام چەند خاڵێکی دیاریکردووە کە بریتیە لە، شاردنەوەی ئەو لایکەی ئەیکەی بۆ پۆستی کەسێکیتر یاخود ئەو لایکانەی بۆ پۆستەکانت دەکرێت.

بەڵام سەڕەرای کاراکردنی تایبەتمەندیەکە خۆت دەتوانیت ژمارەی ئەو لایکانە ببینیت کە بۆت دەکرێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا