مایزو مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

مایزۆ مۆبایلە نوێیەکەی بە باشترین تایبەتمەندی دروستدەکات تا یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مایزو ئێم بی ئێڵ یو 10 ئێس کێشەکەی 201 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.52 ئینج و دیقەی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، چارەسەرکەری یونیسۆک تایگەر تی310 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8300 ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(48+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، دەرچە بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا