نۆکیا مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

نۆکیا مۆبایلی نوێی نۆکیا ئێکس ئاڕ20 ی ڕاگەیاند، کە تایبەتمەندیەکی زۆر لەخۆ دەگرێت.

مۆبایلی نۆکیا ئێکس ئاڕ20 پێکهاتەکەی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.67 ئینج، تێکڕای ڕووناکیەکەی 550 مۆمە، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن480ی تێدابەکارهاتووە.

ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە، مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(48+13) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4630 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بە هەردوو ڕەنگی پەمەیی و شین و نرخی 550 دۆلار لە مانگی ئابدا بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا