مالکی: ئەوەی لە ناسریە روودەدات سەرەتایە بۆ راگەیاندنی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەوەی لە پارێزگای زیقار روودەدات سەرەتایەکە بۆ راگەیاندنی هەرێمێک کە ناوەندەکەی ناسریە دەبێت.

نوری مالکی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، پلانی راگەیاندنی هەرێم لەلایەن لایەنە دەرەکییەکانەوە داڕێژراوە بەبێ ئەوەی خۆپیشاندەران ئاگاداربن و ئێمەش داوا دەکەین گرنگی بەم بابەتە بدەن.

باسی لەوەشکرد، گەیشتووینەتە قۆناغێک نە دەوڵەت پایەی ماوە و نە داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانیش بەدیهاتوون.

ماوەی شەش رۆژە لەسەریەک، لە ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار خۆپیشاندانی خوێناوی بەڕێوەدەچێت کە بەهۆیەوە زیاد لە 10 کەس کوژراون و سەدانی دیکەش بریندارن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا