لە زیقار دژی بڕیارێکی کازمی خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی شەممە خۆپیشاندەرانی پارێزگای زیقار دژی دامەزراندنی عەبدولغەنی ئەسەدی وەک پارێزگار دووبارە دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لەدوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێکە لە پارێزگای زیقاری خوارووی عێراق خۆپیشاندانەکان بەردەوامن، رۆژی شەممە دووبارە خۆپیشاندەران دژی بڕیاری بوون بە پارێزگاری عەبدولغەنی ئەسەدی رژاونەتە سەر شەقامەکان.

ئەوەش هاتووە، خۆپیشاندەران سەرباری رێگری هێزە ئەمنییەکان بە ئاراستەی بینای حکومەتی خۆجێی پارێزگای زیقار خۆپیشاندانیان کردووە.

باس لەوەشکراوە، لە ئەنجامدا پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروست بووە.

رۆژی هەینی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەسەر رۆشنایی داواکاری خۆپیشاندەران بۆ دوورخستنەوەی نازم وائیلی پارێزگاری پێشووی زیقار، عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی وەک پارێزگاری نوێ دیاریکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا