ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و نوری مالکی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە  https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە و جەختیان لەوە کردەوە، “پێویستە هەڵبژاردنی عێراق لە وادەی خۆیدا بکرێت”.

لە راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانیدا ئاماژە بەوەکرا، “رۆژی چوارشەممە 25ی ئابی 2021 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە نوری مالکی و شاندێکی یاوەری کرد”.

هاوکات، لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا رۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ببێتەهۆی سەقامگیری و راستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسی، پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ئەوەش هاتووە، “پێویستە گرەنتی ئەوەش هەبێت كە هەڵبژاردنێكی پاك و ئازاد و دادپەروەرانە لە ژینگەیەكی ئارام و دوور لە دەسكاری بەڕێوەبچێت و هەروەها هەموو لایەكیش رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و ئیرادەی گەل بگرن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا