یەكەم كاردانەوەی ئەمریكا دژی هێرشە موشەكییەكەی هەولێر

پۆڵەتیك پرێس
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە هەردو گروپی کەتائیب حزبوڵڵا و کەتائیب ئەلشوهەدای سەر بە ئێرانی لە سوریا کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەك چەكدتر كوژران.

بەپێی ئامارە ساەرەتایەكان لەو بۆردومانەدا نزیكەی 17 چەكداری ئەو دوو گروپە كوژراون كە بە حەشدی شەعبی ناسراون.

هاوكات جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشەکان بە فەرمانی جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا ئەنجام دراون، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هێرشانەی لەم دوایـیانە لە دژی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق ئەنجام دران.

ئەمە لە كاتێكدایە،لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بە چەند موشەكێكی كاتیۆشا هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر، ئەمریكاش كەتیبەكانی سەر بە حزبوڵڵای بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتباركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا