پۆڵه‌تیك پرێس:
نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه، له‌پاش یه‌ك ساڵ له‌بڵاووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نه‌وت به‌رزترین نرخی تۆماركرد.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 65 دۆلار و 27 سه‌نت.
هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ته‌كساس بۆ 61 دۆلار و 90 سه‌نت به‌رزبوه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاستی خۆیه‌تی له‌مانگی ئابی ڕابردوه‌وه.
به‌هۆی زریانه‌كه‌ی چه‌ند كاتژمێری ڕابردووی ئه‌مریكا و وه‌ستانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ویلایه‌تی ته‌كساس-ی ئه‌مریكا، كه گه‌وره‌ترین ویلایه‌تی به‌رهه‌مهێنی نه‌وته، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.