لە شەش پارێزگای دیكە جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان كۆتایهات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لە شەش پارێزگای دیكە جیاكردن و بژاردنەوەی دەستی دەنگەكان كۆتایهاتووەو ئەنجامەكان دەنێردرێنەوە بۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران.

كۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە ئامادەبونی نوێنەری ئەو كاندیدانەی كە تانەیان لە ئەنجامەكان دابوو، لە هەریەكە لەپارێزگاكانی (هەولێر، كەركوك، كەربەلا، قادسیە، ئەنبار، موسەنا) جیاكردنەوەی دەستیان بۆ دەنگەكان كردووە.

ئەوەشدەخاتەڕوو، پرۆسەكە لەو پارێزگایانە كۆتاییان هاتووە ئەنجامی پرۆسەكە دەنێردرێتەوە بۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران و بۆئەوەی بڕیاری پێویستی لە بارەوە بدات.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، دوای راگەیاندنی ئەنجامە نا فەرمییەكانی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، بەشێك لە حزب و لایەنە سیاسییەكان تانەیان لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكەداو رایانگەیاند، ساختەكارییان بەرانبەر كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا