مەسروور بارزانی داوای لێبوردنی لەكازمی كردووە

پۆڵەتیک پرێس

پاش ڕاگەیاندنی بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە پاشگەز بوونەوە لەڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەت جارێکی دیکە پاشگەز دەبێتەوە و لەڕێگەی فواد حسێنەوە بەمستەفا كازمی ڕاگەیاندووە؛ ڕازین بەڕێكەوتن و دەكرێت گفتووگۆ لەسەر ووردەكاریەكان بكەن.

بەپێی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، لەکۆبوونەوەی دووکانی نێوان یەکێتی و پارتیدا بڕیاردراوە کە خاڵەسنوورییەکان ڕادەستی بەغدا ناکرێن و بەمەش حکوومەتی هەرێم لە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا پەشیمان بووەتەوە و لەرێگەی بەیاننامەیەکەوە ئەوەی بە بەغدا وت کە ڕێککەوتن ناکەن.

 

دوای بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێم، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق، پەیوەندی بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی دەكات بۆزانینی هەڵوێستی یەكێتی سەبارەت بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە پاشگەز بوونەوە لەڕێککەوتن، لەوبارەیەوە، لاهور شێخ جەنگی بە كازمی دەڵێت؛ ئەو بەیاننامەیە هەڵوێستی یەكێتی نیە و ئەوان پابەندن بە ڕێكکەوتن لەگەڵ بەغدا .

بە پێی زانیارییەکان، لەدوای ئەوەی پارتی دەزانێت كە یەكێتی هەڵوێستی گۆڕاوە، مەسروور بارزانی لە ڕێگەی فواد حسێنەوە بەكازمی ڕادەگەیەنن كە ڕازین بە ڕێكکەوتن و دەكرێت گفتووگۆ لەسەر ووردەكاریەكان بكەن، بەڵام كازمی توڕە دەبێت دەڵێت ئێوە دوێنێ ڕەتتان كردەوە و ناكرێت ڕێكەوتن بكرێت ئێوە پەشیمان ببنەوە و ئەمە نیەت پاكی دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

هاوکات لە میانی پەیوەندییەکی دیکەی کازمی بە مەسروور بارزانی بە بۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی گلەیی لە بەیانامەكەی حكومەتی هەرێم دەكات و مەسروور بارزانیش داوای لێبوردن دەكات و دەڵێت وابزانە ئەوە ڕووینەداوە و ئێستا ئێمە ڕازین، بەڵام ئالیەتی چاودێری و بەڕێوبردن لەسەر دەروازەكان ڕێكدەخین، كازمیش پەشیمان بوونەوەكە قبوڵ دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا