کازمی چەند وەزیرێک دەگۆڕێت

پۆڵەتیک پرێس

چەند پەرلەمانتارێکی عێراق رۆژی سێشەممە ئاشکرایان کرد، چاوەڕێدەکرێت گۆڕانکاری وەزاری لەحکومەتەکەی مستەفا کازمی لەم ماوەیەی داهاتوودا ئەنجامبدرێت.

لەوبارەیەوە سەرکردەیەکی رەوتی حیکمە بەسەرۆکایەتی عەمار حەکیم رایگەیاند، کازمی بڕیاریداوە پێنج وەزیر لەناو حکومەتەکەی بگۆڕێت.

بەپێی قسەی ئەو سەرکردەیە، گۆڕانکارییەکان وەزیری کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و دارایی دەگرێتەوە و وەزیرێکی نوێش بۆ جێگەی حەسەن تەمیمی وەزیری پێشووی تەندروستیی دیاریدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم گۆڕانکارییە وەزارییە چاوەڕوانکراوە رەهەندی سیاسی و هەڵبژاردنی هەیە و بەشێک لەهێز و لایەنەکان لەئێستادا مشتومڕییانە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

لەماوەی رابردووشدا عەباس سەروت، پەرلەمانتاری عێراق جەختی لەوەکردەوە قسەیەک هەیە لەبارەی لابردنی بەشێک لەوەزیرەکان و لەنێویشیاندا وەزیری کشتوکاڵ و دارایی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا