سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری سورە لەسەر لەپێشێلكردنی قانون

بۆ مانگی دووەم، جارێكی دیكە بەهۆی بەناقانونی درێژكردنەوەی تەمەنی پێنج دادوەر، موچەی هەموو دادوەرو فەرمانبەرانی هەموو كوردستانی ئەنجومەنی دادوەریی دەوەستێت، سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی سورە لەسەر پێشێلكردنی قانون.

ئەم مانگە، دووەم مانگە وەزارەتی دارایی سورە لەسەر خەرجنەكردنی موچەی پێنج دادوەر كە تەمەنی خانەنشینبونیان بەناقانونی و لەسەر داوای حزب لەلایەن ئەنجومەنی دادوەریی درێژكراوەتەوە داوا دەكات موچەكانیان رابگیرێت و خانەنشین بكرێن، بەڵام كاربەدەستانی ئەنجومەنی دادوەریی ئامادەنین و بەهۆیەوە موچەی هەموو فەرمانبەرانی ئەو دامەزراوەیە وەستاوە! دەڵێن بێ‌ موچەی ئەو 5 دادوەرە موچەی دامەزراوەكە وەرناگرن. ئەمەش وەك گوشارێك تاوەكو پرسی درێژكردنەوەی (ناقانونی) خانەنشینی پێنج دادوەرەكە بكەنە ئەمری واقع.

بەپێی زانیارییەكان مانگی رابردوو بەهۆی دەستێوەردانی بەپرسێكی نزیك سەرۆكی هەرێم وەزارەتی دارایی ناچار بەخەرجكردنی موچەكە كراوە، ئەم مانگەش پێدەچێت هەمان گرفت دووبارە ببێتەوە، ئەمە لەكاتێكدا دەبوو دوێنێ موچەی فەرمانبەرانی دادوەریی خەرجبكرێت كە بەپێی سەرچاوەیەك نزیكەی 2800 فەرمانبەرن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی هەیە، 5 دادوەر كە دوانیان لە دادگای تەمیزن، تەمەنی خانەنشینیان بەنا قانونی درێژكراوەتەوە. پەرلەمانی كوردستان و دەستەی نەزاهەو یەكێتی دادوەران داوای هەڵوەشاندنەوەی دەكەن، بەڵام سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی (بەنگین قاسم) سورە لەسەر ئەو گەندەڵییە قانونییە، سەرچاوەیەك گۆتی بەهۆی مەیل و فشاری حزبییەوە ئەم كارەیان كردووە.

سەرتیپ جەوهەر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا