ھەسارەی سۆشیال میدیا

ســۆمــا بـەرزنــجـــی

سۆشیال مـیدیا دونیا جوان و زۆر بـچوکـەکـە

ستەیجی شـانۆ و عەرزکـردن

ئـەو ھـەسارەیـەی ھـەمـوومـان جـوانـین و ھــەمـوومـان مـرۆڤـى پـاک و بـاشیـن ھـەمـوومـان دووانـەی ڕۆحـی یـەکـتر و تـاقــانـەی دڵـــی یـەکــترین !!!!

بێ یەکـتر نـاژین  مـرۆڤـە بـەختەوەرە کـەین ، سۆشیال میدیا بۆتە شوێنی گەشت و دڵ پێ تەقاندنی زەوی و ئادەمیزادی سەر زەوی .

لـێرە مرۆڤایەتی بـە جـۆرێکـی ترە پـەیـوەندییـەکـــان زۆر زۆر ئاسان و سانایە کـێت بە دڵ بـوو ئەدی دەکەیت خۆ ئەگەر نـواندنەکەیت بەر دڵـت نەکەوت بـلۆکی دەکەیـت !

لـێرە ھـەمــوومـان خـــاوەنـــی جـــاوانــترین و پــاکــترین دڵ و ھـەستین، لـێرە ھـەمــوومـان کـەسانـی سەر کـەوتوین کـەسانـی قسەزان و دەستڕەنگین و خاوەن باشترین بزنزین ، ئـێمە لـێرە ھـەمــوومـان یـەکـتریمان خـۆشدەوێت ھـەمــوومـان لـە خزمەت بـەرژەوەندی یەکـین حەزو خولیامان ھاوکاری کـەسانیترە و کـەچی ھـەر ستەمان لـێ دەکـرێت ئێ بـــۆ !؟

ئێمە ئەوەندە دڵپاکین رۆژانە چی دەخۆین و بۆکوێ دەچین شێری دەکەین لەگەڵ خەڵکی ئەم ھەسارەیە، بەڵام ئادەمیزادەکانی زەوی چاویان پێمان ھەڵ نایە ئیرەیــی مــان پێدەبەن .

ئــێــمــە لـێرە فریشتەین شکستمان نییە ناخمان پـڕە لە دەربـڕین و وشەی جــوان! ئێمە ھەموو کەسمان خۆشدەوێ خۆمان خراپ ناکەین ئاسانە بە نامەیەک بۆ کەسی بەرامبەر ھەزارجار خۆمان بە قوربانی دەکەین ئاسانە ئاسان خۆ ئێرە سۆشیال میدیایە .

لـێرە ماکیاژی زۆر ئەسڵ و ناوازەی لێیە بەشەرتی ئەوەی ھەمــیــشەیــی بــێت، ئـێمــە لـێرە ھـەمــوومـان دۆستی یـەکــین دڵمان بـێ کـینەیە ھـەمیشە کەسانی ھەسارەی زەوی ستەمان لێ دەکەن، ئـێمە لـێرە زۆر پـاکـین لـێرە ھـە مـوومـــان وەکـــو یـەکــین جیاوازیمان نییە

خۆ ئــێمــە وەکـــو ئــەوان نـــیـــن !!

چـیبـکەین ئەوان نابینان ئەم شانۆیی یە نابینن !!

یەکـتریمان خۆشدەوێ گۆرانی و ھۆنراوەمان بۆ یەکـتر ھەیە

ھـەمـوو مـان جلی مارکەو بۆنی مارکە بەکاردێنین ، ئێمە لێرە ھەر پێ دەکەنین خۆ وەکو ئەوان نین باسی شکست و ئەزموونی تـاڵـی  ژیانمان بکەین خۆمان بکەین بە پەنــدی دوونیـــا ، لێرە ھەمـوومان سەرسامـی یەکترین دونیا ی ئێرە مان زۆر بـــچــووکـە زۆر فریای ئەوە دەکەوین ھەموویمان خۆش بوێت

ئێ چی بکەن ئێمە دڵمان پاکە، ئێمە گەورەین، یــەک خــێزانــیــن یــەک دڵــــیـــن، خۆ وەکو ئەوان نین بڵێین ئێمە تاوانمان ھەیە.

ئـێمـە کـەسمـان لە ڕقی کـەسمـان شتێک ناکەین ئاخر دڵمان نایە

دڵمان لە پـەڕەی گوڵ دەچـێ وەکـو بـەفر سپی و بێگەردە ، ئـێ ئەوان ئەوە نابیــنــن !!!!

وەکــو ئـەوان نــیــن چـــاومـــان بـە کـەس ھـــەڵ نـــایـــە خوا خوامان بێت نـینـۆکیان نەبی سەریخۆیانی پێ بخورێنـــن ، ھەموو ئەمانە ئاسانە ئاسان خۆ پارە و ھیلاکی زۆری ناوێ ئێمە لە سـۆشیال میدیا ین خۆ لـە زەوی نیـن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک