جەنابی پاپا تو ئەو خوایە بە دادی تۆ ڕەوایە؟

ناونیشانەكەی سەرەوە، هی مامۆستایەكی زانكۆیە دەربارەی هاتنی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان نوسیویەتی، سەر لەبەری دێڕەكانی بریتیە لە خۆ بە ئەهراموزدا و بەئەهریمەن كردنی ركابەرەكەیان، ئەو باسی لەوە كردوە عێراق جێ نزرگەی شەڕەو رۆحە شەڕانیەكان لەوێ كۆبونەتەوەو شمشێرو خۆێن دایپۆشیوەو لە هەرێمی كوردستانیش جێنشینانی خودای خێر دەسەڵات بەڕێوە دەبەن.

سەرەتا لە ناخی دڵمەوە شاگەشكەم بەوەی هەرێم و باڵەخانە و شەقامەكانی جێگای سەرەنجن، بەڵام منیش وەك هاوڵاتیەك مافی ئەوەم هەیە سوێندنی ئەو مامۆستایەی زانكۆ و پاپاش بدەم سەبارەت بە هەندێ ڕەوایەتی:
یەكەم: جەنابی مامۆستا و پاپا، تو ئەو خوایە بەدادی ئێوە ڕەوایە، ئەو پێشكەوتنەی هەرێم بەخۆیەوە بینیویەتی ئەوە بخرێتە ژێر لێوەوە كە ئەندازیارو دانەرو بنەغاكەی لە ماوەی كابینەی شەشەمدا دروست كراوەو یەك دونیا پاشەكەوتی بۆ جێهێڵراوەو، كابینەكانی دوای ئەو؛ تاكو ئێستاش قەرزی ئەو زەمانە وەردەگرنەوە، كەچی ئێستا فەرمانبەرەكانی بێ مەعاشن..

دووەم: جەنابی مامۆستا و پاپا، تو ئەو خوایە بە دادی ئێوە رەوایە، عێراقێكی شەڕانگێزو وێرانەو خاوەن سوپایەكی داگیركەر، كەچی هەموو رۆژێ وەفدەكانی ئەم بەهەشتە لە بەردەم دەرگای ئەو وێرانەیەدا كەوتوون بۆ مووچە، هەر بەراست تو ئەو خوایە رەوایە، هەمان ئەو سوپایەی مامۆستا پێی دەڵێ سوپای داگیركەر تەكلیفی لێكراو هێنرایە سەر دامودەزگا شەرعیەكانمان، كەچی ئەوان باش بن و خەڵكیش جاش..

سێیەم: جەنابی مامۆستا و پاپا تو ئەو خوایە بەدادی ئێوە رەوایە، ئەو عێراقە وێرانەیەی دەمانەوێ تەڵاقی بدەین، كەچی فەرمانڕەوەكانی ئەم بەهەشتە ناتوانن دەست لە پلەو پۆست و پارەو تەقاعودی ئەو وێرانستانە بەردەن، لەولاشەوە ئەوان باش و خەڵكیش جاش..

چوارەم: جەنابی مامۆستاو پاپا، ئاخر لە كوێ ڕەوایە دكتۆرێكی كورد كە باڵاترین پۆستی عێراقی هەیە بێتە ڤاتیكان و داواتان لێبكات وەك رەمزێك بۆ ئاشتی و پێكەوە ژیان و پێكەوە هەڵكردن تەشریف بێنی بۆ ئەم وێرانەیەو تاكو وڵات خەڵتانی خوێن نەكرێت و فێری پێكەوە ژیان بین و خاكەكەشمان نەبێتە گۆڕەپانی یەكلایی كردنەوەی ململانێ نێو دەوڵەتی و هەرێمایەتیەكان، كەچی مامۆستایەكی زانكۆ لەم چەمك و تێزە تێنەگات..

چوارەم: جەنابی پاپا تو ئەو خوایە بەدادی تۆ ڕەوایە، لە پێشوازیكردنتدا لە كۆشكە وێران و پڕ شمشێرەكانی عیراقی كاولبوودا، تەنها سەرۆك و هاوژین و پیاوانی دەوڵەت و ئێزدیەك و ئەنفالكراوێك و هەڵەبجەییەك لە بەرامبەرت وەستابوون، تو ئەو خوایە؛ كاتێ گەیشتیەوە ڤاتیكان یەك تۆز لە وێنەكان ڕابمێنە و بزانە، لە بەغدا كێ بە گوێرەی پرۆتۆكۆڵ ئامادەبوون و لای ئەوانیش چۆن منداڵەكانیان لە دەورت كۆكردبۆوە و ئەوانی دیش لە دوورەوە زەقەی چاویان دەهات..

پێنجەم: ئاخرجەنابی پاپا بۆ نەترپرسی ئەو خانمەی بە پۆشاكی كوردیەوە ئامادەبوو بەرەگەز بیانییەو نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكانە، ئەی خێرە ئەم وڵاتە گەر پاشاكانی عەرشی كەلاوەنین بۆچی ئامادەنین خاتونەكانی خۆیان بەشداری رێ و رەسمەكان پێ بكەن، دەی خانمێكی كوردی تر نەبوو لەم وڵاتە بە پۆشاكی كوردیەوە پێشوازیت لێبكاتن….

شەشەم: جەنابی پاپا تو ئەو خوایە، وەك پیاوێكی ئایینی و دادگەر بەراوردێك بكە لە نێوان ئەوانەی بۆ دامەزراوەی كردنی وڵات هەوڵ دەدەن و ئەوانەشی لە خەمی قەڵەو كردن و زەقكردنەوەی نەوەی نەوەكانیان بۆ دەرخستن و بەهێزكردنیان و مەحفكردنەوەی ئەوەشی بۆنی دامەزراوەیی لێ بێت..

حەوتەم: ئەی جەنابی دكتۆرو مامۆستای زانكۆ تۆ نازانی پاپا كەهات بۆ عێراق و هەرێم هەڵگری پەیامی ئاشتی بوو، كەچی دوێنی ئێوە پێشوازیتان لە نەسر حەریری كرد، كە بەپێچەوانەی پاپا وە، هەڵگری پەیامی شەرو وێرانكاری بوو…!

حلمی رەسوڵ رەزا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا