فەڕەنسا پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئۆڵیڤێ دیکۆتینی، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان دووبارە پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.

دیکۆتینی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی پێشمەرگە هاوبەشی هێزەکانی فەڕەنسان لە شەڕی دژ بە داعش.

جەختی لەوەشکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.

دیکۆتینی لە بواری هەڵگرتنەوەی مین باسی لەوەکرد، ناوەندی قەیرانەکان و پاڵپشتی ئەوروپا و کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و راهێنانی هەڵگرتنەوەی مینیان پێدەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش فەڕەنسا ئامادەیی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی  هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕیوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا