هۆکارەکانی ئازاری ئەژنۆ

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بە هۆی ئازاری ئەژنۆوە دەناڵێنن، بەڵام بە تایبەت بە ساڵا چوان لێرەوە هۆکارەکانی ئازاری ئەژنۆ دەخەینە ڕوو

١-شکاندن و لە کار کەوتن، ئەگەر هەستت بە ئازاری بەردەوام کرد لە ئەژنۆت دا دوای کەوتن یاخود ڕووداوێک، ڕەنگە ئەژنۆت شکابێت یاخود لە کار کەوتبێت بۆیە، پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو، هەندێک جاریش شکانی ئەژنۆ وردە وردە ڕوو دەدات، لە دوای ئازار پێگەیشتن و بەردەوام لەسەری ڕۆشتن بەبێ چارەسەر

٢- مۆخی ئێسک، یەکێکە لە هۆکارەکانی ئازاری ئەژنۆ لەگەڵ چوونە تەمەنەوە زیاد دەکات، وردە وردە لینجی ئەژنۆ کەم دەبێتەوەو ئێسکەکان دەپوکێتەوە ئازار لە ئەژنۆدا دروست دەکات، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی توانای ڕۆیشتن و نەچەمانەوەی ئەژنۆ

٣- هەوکردنی جومگەکان، هەوکردنی جومگەکان دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەی جیاواز، وەک ئاوسان هیلاکی ئازار زەحمەت جوڵاندنی ئەژنۆ، چاودێری کردنی ئێسک دەبێتە هۆی کەم بوونەی هەوکردن

٤-لینجی ئەژنۆ، لینجی ئەژنۆی نێوان جومگەگان لە ئەنجامی خورانی ئێسکەکان و بێهێزی ماسولکەکان کەم دەبێتەوە، ئازار لە ئەژنۆت دا دروست دەکات

٥-سڕبوونی ئەژنۆ، جوڵەی نادروست، دانانی قورسایی لەسەر جەستە دەبێتە هۆی سڕبوونی ئەژنۆ ئاوسان و ئازارێکی زۆر

ئامۆژگاری بۆ پاراستنی ئەژنۆ
١-کەمکردنەوەی کێشی زیادە
٢-وەرزش بکەو هەموو ماسولکەکانی جەستەت بجوڵێنە
٣-هیچ ئازارێکی ئەژنۆت فەرامۆش مەکە
٤-بە شێوەیەکی تەندروست دانیشەو بە پێ بڕؤ
٥-شتی قورس هەڵمەگرە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا