پۆڵەتیک پرێس
کانزای کالیسیۆم یەکێکە لە کانزا زۆر گرنگەکان بۆ جەستە کەمبوونی ڕێژەی کالیسیۆمیش لە جەستەدا یەکێکە لە کێشە زۆر باوەکان و هۆکارە بۆ توشبوون بەچەندین نەخۆشی جیاواز.
کاتێک ڕێژەی کالیسیۆم بەشێوەیەکی بەرچاو لە خوێندا کەمدەکات کێشە تەندروستیەکانی وەک کێشەکانی ئێسک، شاشبوونی ددانەکان، بێهێزبوونی نینۆکەکان و چەندانی دیکە دروستدەبن، کانزای کالیسیۆم سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ، ئێسک، ماسولکە و ددانەکان هەیە.
نیشانەکانی کەمی ڕێژەی کالیسیۆم لە جەستەدا:
-شەکەتی و ماندوێتی
-ئازاری ماسولکەکان
-هاوسەنگنەبوونی لێدانی دڵ
-لەدەستدانی بیرەوەری
-تەزین یان مێروولەکردنی دەست و قاچ