خواردنێک مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

شێرپەنجە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی لەجیهاندا مەترسیەکەی زۆری لەسەر ژیانی هەموو کەسێک هەیە، ئاگاداربوونی تەندروستی لەڕێگەی سیستمی خۆراکیەوە بۆ ڕێگریکردن لە توشبوون بە شێرپەنجە یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان.

شێرپەنجە بەهۆی زۆربوونی خانەکان بەشێوەیەکەی ناڕێک لە ئەندامە جیاوازەکانی جەستەدا ڕوودەدات، ماددەی کرکمینی ناو زەردەچەوە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە و گەشەکردنی وەرەمەکان کەمدەکاتەوە، زانایان ئاماژە بەوەش دەکەن بۆ ڕێگری کردن لە شێرپەنجە پێویستە ڕێژەیەکی زیاتر میوە، سەوزەوات و دنەوێڵەکان بخورێن.

أطعمة تساعد على الوقاية من السرطان.. تعرف عليها - اليوم السابع

زەردەچەوە تایبەتمەندی دژەڤایرۆسەکانی هەیە دەتوانرێت وەک چارەسەرێک بۆ شێرپەنجە بەکاربهێنرێت، چونکە ماددەی کرکمینی ناو زەردەچەوە ڕۆڵێکی گرنگی لە کوشتنی خانە شێرپەنجەیەکانی هەندێک لە جۆرەکانی شێرپەنجەدا هەیە، هەرووەها کرکمین سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی تەواوی جەستە هەیە یارمەتی تەندروستی دڵ و ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات و ڕێگری لە بەرزبونەوەی کۆلیستڕۆڵ دەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە زەردەچەوە بەڕێژەیەکی گونجاو بەکاربهێنرێت، چونکە بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە و دەبێتە هۆی ئازار و ترشەڵۆکی گەدە، سکچوون، ئازاری سەر و گێژبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا