شوێنەوارێک لە سکۆتلاند هەمان تەمەنی ستونئەیجی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

زانایان مۆنۆمێنتێکیان دۆزیوەتەوە، کە لەسەر شێوازی کۆن دروست کراوە لە هەمان کاتی دروست کردنی ستۆنئەیج، لە دوورگەی ئاران ی سکۆتلاند

اكتشاف نصب تذكاري مرتبط بالموتى يعود إلى زمن ستونهنج

شوێنەواری کۆرکۆس، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٥٠٠ بۆ ٤٠٠٠ساڵ پێش زاین، لە ڕێگەی دەسکاری کردنی زەویەوە دروست کراوە

زانایان پییان وایە بۆیە بەو شێوەیە دروست کراوە، مەراسیمیان بۆ مردووەکان تێدا گێڕاوە، بەپێی بەکارهێنانی تەکنیکی دۆزینەوەی ڕووناکی لەلایەن، شوێنەوارناسانی سکۆتلەندیەوە دۆزراوەتەوە

شوێنەوارناسان پێیان وایە، کە نزیکەی ٥٠٠٠ساڵ پێش ئێستا خەڵک گەشتیان بۆ دورگەی ئاران کردووە، بۆ ئەوەی سەردانی ئەم پەرستگا مێژووییە بکەن

تا ئێستا لە سکۆتلاند زیاتر لە ٧٠ شوێنەواریی مێژووی زۆر کۆن دۆزراونەتەوە، بەشی میژووی سکۆتلاند ڕایگەیاند کە بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی شوێنە مێژووییەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا