بەڤیدیۆ..هەڵۆیەک لە دەریاچەیەکدا مەلە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایتیەکان بڵاو کراوەتەوە، تیایدا هەڵۆیەک دەردەکەوەت باڵەکانی وەک سەوڵ بەکار دەهێنێت و مەلە دەکات لە دەریاچەیەکدا، دیمەنەکە بە ناوازە وەسف کرا.

خانمێک لە مینیسوتا، لە پشتەوەی ماڵەکەی خۆی لە دەریاچەیەکدا ڤیدیۆکەی تۆمار کردووە، دەڵێت کە بۆ ماسی گرتن هەڵۆکە دێت بەڵام، یەکەم جاری بووە بیبینێ مەلە بکات، سەرەتا پێی وابووە بریندارە، بەڵام دواتر لە ئاوەکە هاتۆتە دەرەوە فڕیوە.

شارەزایەکی لە جۆری هەڵۆکانیش ڕایگەیاند، کە هەڵۆکان باڵەکانیان وەک سەوڵ بەکاردەهێنن لە کاتی مەلەوانیدا، بەڵام پێویستیان بەوەیە دوای هاتنە دەرەوە لە ئاوەکە باڵەکانیان وشک بێتەوە ئینجا بفڕن دووبارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا