پۆله‌تیك سپۆرت
وه‌رزێكه ئه‌ندریا پیرلۆ بووه به‌راهێنه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و تاراده‌یه‌ك ئیداره‌ی یانه‌كه له ئاستی رازی نین، چونكه نه‌یتوانیوه ركابه‌ری خولی ئیتاڵی بكات و چامپیۆنسلیگ كراوه‌ته سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی پیرلۆ.
هه‌ندێك سه‌رچاوه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئیداره‌ی یوڤی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی وه‌رزی ئه‌مساڵ و رۆشتنی زێدان له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئه‌و راهێنه‌ره بگوازنه‌وه ریزه‌كانیان و وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌كه ده‌ستبه‌ركار بێت.
له ئێستادا باسی ئه‌وه ده‌كرێت كۆتایی وه‌رز زێدان له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی شاهانه نامێنێت، بۆیه ئه‌نێلی سه‌رۆكی یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌یه‌وێت به بوونی رۆناڵدۆ و زێدان تیپه‌كه‌ی به‌هێزتر بكات و بگه‌رێته‌وه بۆ ركابه‌ری نازناوه‌كان.