زێدان دایوتی دەوێت بۆ جێگەی ڕامۆس

پۆڵەتیكسپۆڕت

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە هۆی كێشەی داراییەوە ناتوانێت بۆندی گەورە لە میركاتۆی هاوینە واژوو بكات هەر بۆیە زێدانی ڕاهێنەر دەیەوێت بە كەمترین بڕە پارە باشترین بۆند دەستەبەر بكات.

بە پێی هەواڵی چەند ڕۆژنامەیەكی ئیسپانی زیزۆ چاوی لە تواناكانی بەرگریكارە ناوازەكەی یانەی لایبزیجی ئەڵمانی دایوتی ئۆبامیكانۆی تەمەن 21 ساڵ كە لەم وەرزەدا باشترین ئاستی پێشكەش كردووە تا ئێستا و یەكێك بووە لەو یاریزانانەی بە هۆیەوە یانە نوێیەكەی دونیای تۆپی پێ‌ و وڵاتی ئەڵمانی ئێستا لە قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ دایە.

بۆندی ئۆبامیكانۆی فەڕەنسی لەگەڵ لایبزیج تا ساڵی 2023 نوێ‌ كراوەتەوە، بەڵام یاریزانەكە خاڵێكی بۆ بۆندەكەی داناوە هەر كات ویستی بڕواتە هەر یانەیەكی تر بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە بری بۆندەكەی بدرێت و بۆندەكەی بشكێنرێت.

GROEDIG,AUSTRIA,31.JUL.15 – SOCCER – Sky Go Erste Liga, FC Liefering vs SKN Sankt Poelten. Image shows Dayot Upamecano (Liefering). Photo: GEPA pictures/ Felix Roittner – For editorial use only. Image is free of charge.

لای خۆیەوە زێدان دەخوازێت بە زووترین كات یاریزانێكی ناوازە بۆ شوێنی سێرجیۆ ڕامۆسی كاپتن كە ئێستا تەمەنی 34 ساڵە دەستەبەر بكات و بیگوازێتەوە بەو پێیەش ئەو یاریزانە لاوە باشترین ئاستی هەیە پێ‌ دەچێت زێدان هەموو هەوڵێكی خۆی بدات تا بیگوازێتەوە ڕیاڵ مەدرید لە ماوەی داهاتوودا.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا