خولی فۆتساڵی خانمان دەست پێ‌ دەكاتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو تەواوی چالاكییە وەرزشییەكان لە سەر ئاستی كوردستان وەستا سەرەتا بە بۆنەی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و دواتریش بە هۆی ناكۆكی نێوان ئەندامانی زۆنی سەوز و زەرد كە دواتر ئەنجامەكانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان دیزە بە دەرخۆنە كراو پارچە پەڕۆیەكی پاك درا بە سەر ئەو هەموو پیسییەی كە ڕوویدا.

ئەمڕۆ شەممە لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە شاری هەولێر تیروپشكی وەرزی نوێی یارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی فۆتساڵ بۆ ئاستی خانمان ئەنجام درا و دەرئەنجامی تیروپشكەكەش بڵاو كرایەوە هەروەك لە ئەنجامدا هەفتەی یەكەمی خولەكە بەم شێوەیەش بوو:

تەناهی X هەڵەبجەی شەهید
سیروانی نوێ X چــۆمان
ئافرەتانی دهۆك X ئافرەتانی هەولێر
ئەفرۆدێت X رەواندوز
چوار قورنە X ئــاکرێ

لە گەڕی یەكەمیشدا یانەی فۆتساڵی خانمانی (شێخـان) چاوەڕوانە

تێ‌ بینی/ ئەو تەختە بۆردەی تیروپشكەكەی لە سەر نووسراوە كە لە فۆتۆكەدا دیارە تەمەنی 14 ساڵە و تاكو ئێستا فیدراسۆنی تۆپی پێی كوردستان نەیتوانیوە تەختە بۆردێكی نوێ بۆ تیروپشكی وەرزی نوێی 2021/2020 بكڕێت و تیروپشكەكەی لە سەر ئەنجام بدات.

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک